- 19 -
ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
11 - ڕەبیعی دووەم - 1446 کۆچی
14 - 10 - 2024 زایینی
09:26 بەیانی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=461785
____________
کابینەکە، وە کاتێک (لە دوژمنت) داو هاوێشتت تۆ نەتهاوێشت، بەڵکو اللە هاوێشتی و لێیدان (وما رَمَيْتَ إذ رَمَيْتَ ولكنّ الله رَمَى) ..
بەناوی اللە ی تاک و تەنهای زاڵی بە دەسەڵاتی ناچارکەر، درودو سڵاو لەسەر سەرجەم نێردراوانی اللە بە کتێبێکی ئاشکرا لەلایەن پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهانەوە بەوەی بە تەنها اللە بپەرستن بێ ئەوەی هیچ شەریک و هاوبەش و هاوەڵێکی بۆ دابنێن بە یەک بانگەوازی یەکگرتوو بۆ وشەیەک کە یەکسانە لەنێوان نێردراوەکان و ئەوەشی شوێنیان کەوتوون لە باوەڕداران لە یەکەمیانەوە تا دواهەمینیان محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەر هەموویان بێت - جیاوازی لە نێوان هیچ یەکێک لە نێردراوەکانی ناکەین و هەر ئەویش دەپەرستین، پاشان لەدوای ئەوە..
اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی:
{فَلَمْ تَقْتُلُوهُمْ وَلَٰكِنَّ ٱللَّهَ قَتَلَهُمْ ۚ وَمَا رَمَيْتَ إِذْ رَمَيْتَ وَلَٰكِنَّ ٱللَّهَ رَمَىٰ ۚ وَلِيُبْلِىَ ٱلْمُؤْمِنِينَ مِنْهُ بَلَآءً حَسَنًا ۚ إِنَّ ٱللَّهَ سَمِيعٌ عَلِيمٌ ﴿١٧﴾ ذَٰلِكُمْ وَأَنَّ ٱللَّهَ مُوهِنُ كَيْدِ ٱلْكَٰفِرِينَ ﴿١٨﴾ إِن تَسْتَفْتِحُوا۟ فَقَدْ جَآءَكُمُ ٱلْفَتْحُ ۖ وَإِن تَنتَهُوا۟ فَهُوَ خَيْرٌ لَّكُمْ ۖ وَإِن تَعُودُوا۟ نَعُدْ وَلَن تُغْنِىَ عَنكُمْ فِئَتُكُمْ شَيْـًٔا وَلَوْ كَثُرَتْ وَأَنَّ ٱللَّهَ مَعَ ٱلْمُؤْمِنِينَ ﴿١٩﴾ يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ أَطِيعُوا۟ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ وَلَا تَوَلَّوْا۟ عَنْهُ وَأَنتُمْ تَسْمَعُونَ ﴿٢٠﴾ وَلَا تَكُونُوا۟ كَٱلَّذِينَ قَالُوا۟ سَمِعْنَا وَهُمْ لَا يَسْمَعُونَ ﴿٢١﴾ ۞ إِنَّ شَرَّ ٱلدَّوَآبِّ عِندَ ٱللَّهِ ٱلصُّمُّ ٱلْبُكْمُ ٱلَّذِينَ لَا يَعْقِلُونَ ﴿٢٢﴾ وَلَوْ عَلِمَ ٱللَّهُ فِيهِمْ خَيْرًا لَّأَسْمَعَهُمْ ۖ وَلَوْ أَسْمَعَهُمْ لَتَوَلَّوا۟ وَّهُم مُّعْرِضُونَ ﴿٢٣﴾ يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ٱسْتَجِيبُوا۟ لِلَّهِ وَلِلرَّسُولِ إِذَا دَعَاكُمْ لِمَا يُحْيِيكُمْ ۖ وَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّ ٱللَّهَ يَحُولُ بَيْنَ ٱلْمَرْءِ وَقَلْبِهِۦ وَأَنَّهُۥٓ إِلَيْهِ تُحْشَرُونَ ﴿٢٤﴾ وَٱتَّقُوا۟ فِتْنَةً لَّا تُصِيبَنَّ ٱلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ مِنكُمْ خَآصَّةً ۖ وَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّ ٱللَّهَ شَدِيدُ ٱلْعِقَابِ ﴿٢٥﴾} صدق الله العظيم [سُورَةُ الأَنفَالِ].
وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی:
{أَلَمْ تَرَ إِلَى ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ نَصِيبًا مِّنَ ٱلْكِتَٰبِ يُدْعَوْنَ إِلَىٰ كِتَٰبِ ٱللَّهِ لِيَحْكُمَ بَيْنَهُمْ ثُمَّ يَتَوَلَّىٰ فَرِيقٌ مِّنْهُمْ وَهُم مُّعْرِضُونَ ﴿٢٣﴾ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ قَالُوا۟ لَن تَمَسَّنَا ٱلنَّارُ إِلَّآ أَيَّامًا مَّعْدُودَٰتٍ ۖ وَغَرَّهُمْ فِى دِينِهِم مَّا كَانُوا۟ يَفْتَرُونَ ﴿٢٤﴾ فَكَيْفَ إِذَا جَمَعْنَٰهُمْ لِيَوْمٍ لَّا رَيْبَ فِيهِ وَوُفِّيَتْ كُلُّ نَفْسٍ مَّا كَسَبَتْ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ ﴿٢٥﴾ قُلِ ٱللَّهُمَّ مَٰلِكَ ٱلْمُلْكِ تُؤْتِى ٱلْمُلْكَ مَن تَشَآءُ وَتَنزِعُ ٱلْمُلْكَ مِمَّن تَشَآءُ وَتُعِزُّ مَن تَشَآءُ وَتُذِلُّ مَن تَشَآءُ ۖ بِيَدِكَ ٱلْخَيْرُ ۖ إِنَّكَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍ قَدِيرٌ ﴿٢٦﴾ تُولِجُ ٱلَّيْلَ فِى ٱلنَّهَارِ وَتُولِجُ ٱلنَّهَارَ فِى ٱلَّيْلِ ۖ وَتُخْرِجُ ٱلْحَىَّ مِنَ ٱلْمَيِّتِ وَتُخْرِجُ ٱلْمَيِّتَ مِنَ ٱلْحَىِّ ۖ وَتَرْزُقُ مَن تَشَآءُ بِغَيْرِ حِسَابٍ ﴿٢٧﴾ لَّا يَتَّخِذِ ٱلْمُؤْمِنُونَ ٱلْكَٰفِرِينَ أَوْلِيَآءَ مِن دُونِ ٱلْمُؤْمِنِينَ ۖ وَمَن يَفْعَلْ ذَٰلِكَ فَلَيْسَ مِنَ ٱللَّهِ فِى شَىْءٍ إِلَّآ أَن تَتَّقُوا۟ مِنْهُمْ تُقَىٰةً ۗ وَيُحَذِّرُكُمُ ٱللَّهُ نَفْسَهُۥ ۗ وَإِلَى ٱللَّهِ ٱلْمَصِيرُ ﴿٢٨﴾ قُلْ إِن تُخْفُوا۟ مَا فِى صُدُورِكُمْ أَوْ تُبْدُوهُ يَعْلَمْهُ ٱللَّهُ ۗ وَيَعْلَمُ مَا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ ۗ وَٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍ قَدِيرٌ ﴿٢٩﴾} [سُورَةُ آلِ عِمۡرَانَ].
وە ئای لە سەرسامی ئەی گەلی موسڵمانانی عەرەب! سوێند بە اللە وتاللە وباللە ی مەزن ئەوکەسەی ئاواتی ئەوە بکات تێکدەرو خراپەکارەکانی زایۆنی بەسەر موجاهیدان لە ئەهلی سوننەو جەماعە (حەماس و دەستەکانی تری فەڵەستین) و ئەوەشی پشتیوان و بەسەرخەریانەو ئەو شیعانەشی شان بە شانیان دەجەنگن سەرکەوێت، جا ئەوکەسەی لەناخیدا ئەوەی بەدی کرد کە دەیەوێت دوژمنانی اللە لە زایۆنیستەکان بەسەریاندا سەرکەون؛ ئەوا با بزانێت هیچ پەیوەندیەک لەنێوان ئەوو اللە دا نیە؛ جا هەرچەندە ڕق و کینەی مەزهەبیش لەنێوانیاندا هەبێت بۆ موسڵمان ڕەوا نیەو نابێت ئاواتی ئەوە بکات دوژمنانی اللە لە بکوژانی منداڵان سەربکەون، جا ئەوکەسەی ئاواتی سەرکەوتنی بکوژانی منداڵانی کرد ئەوا کوفری بە اللە ی مەزن و کوفری بەوە کردووە کە بەسەر محمد نێردراوی اللە دابەزیوە، وە هەرگیزیش اللە نوێژو ڕۆژوو و هەڵسانەوەکەی و بەخشینەکانی لێ قبوڵ ناکات تەنانەت ئەگەر پڕ بە زەویش ئاڵتون ببەخشێت، جا هەرگیزاو هەرگیز لەبری اللە نە پاڵپشت و یاوەرێک نە پەناگەیەک لە سزاکەی اللە بۆ خۆی نادۆزێتەوە بەهۆی ئاواتخواستنی سەرکەوتنی دوژمنانی اللە، بکوژانی منداڵی موسڵمانان و ئافرەتەکانیان لە غەززەی پیرۆز.
جا چۆن ئاواتی سەرکەوتنی ئەوان دەکەن لەکاتێکدا دەزانن زایۆنیستە توندڕەوەکان دوژمنی اللە و دوژمنی ئاینەکەی ئیسلام و کتێبەکەی قورئان و پیرۆزیەکانی اللە ن؟! جا بۆ موسڵمان ڕەوا نیەو نابێت ئاواتی هاتنەجێی سەرکەوتنیان بەسەر موجاهیدانی فەڵەستین لە ئەهلی سوننەو جەماعەو ئەوەشی پشتیوان و بەسەرخەریانە لە شیعەو زەیدی و سەرجەم موجاهیدان لە مەزهەبە ئیسلامیە جۆربەجۆرەکان بکات؛ جا ڕەوا نیە ئاواتی سەرکەوتنی دوژمنانی اللە بکات بەسەریان بەهۆی ئەو ڕکەبەرایەتیە مەزهەبیەی دڵەکانتانی کوێر کردووە تا ئەوکاتەی کوفرتان بە اللە کردو ئەوەتان لەیاد کرد وەکو پێشتر جەنگەکە لەنێوان موسڵمانان نیە بەهۆی ڕق و کینەی مەزهەبی! بەڵکو بووەتە جەنگێک ڕێڕەوێکی ڕاستی گرتۆتەبەر لە نێوان موسڵمانان و دوژمنانی اللە و ئاینەکەی ئیسلام؛ بەڵکو وای لێهاتووە سوننەو جەماعەو شیعە لەیەک خەندەق بن و دژایەتی دوژمنانی اللە بکوژانی منداڵان دەکەن کە بە بێباوەڕبوون و دوژمنایەتی اللە و ئایینەکەی ئیسلام و کتێبەکەی قورئان بە ئاشکراو ڕۆژی ڕووناک شاهێدن لەسەر خۆیان! جا بۆ موسڵمان ڕەوا نیە ئاواتی سەرکەوتنی ئەوان بەسەر برا باوەڕدارەکانی بکات هەرچەندە بەهۆی ڕکەبەرایەتی مەزهەبیشەوە دوژمنایەتی و ڕق و کینە لە نێوان موسڵمانان هەبێت، جا بۆ موسڵمان ڕەوانیە ئاواتی سەرکەوتنی دوژمنانی اللە بکات، ئێوەش لەسەر باوەڕهێنان بە اللە ی مەزن و باوەڕهێنان بەم قورئانە گەورەیەی بەسەر محمد نێردراوی اللە دابەزیوە کۆبوونەتەوەو پەیوەستان دەکات بەوەی لەگەڵ اللە بن بۆ جەنگ کردن لەگەڵ دوژمنانی و بەرگری کردن لە پیرۆزیەکانی، جا چیتانە چۆن بڕیاری ناڕەوا دەدەن؟!
وە ئەو جەنگەی لەنێوان خۆتانە بەهۆی گومڕایی خۆتانەوەیە - کە هەر یەکێکتان وایدادەنێت حەق و ڕاستیەکە لەگەڵ خۆیەتی - ئەمەش لەلای اللە سوکترە بەراورد بەوەی لەگەڵ دوژمنانی اللە بن لەکاتێکدا دەشزانن ئەوان دوژمنی اللە ن! جا ئەگەر واتان کرد ئەوا لەڕاستیدا لەبری اللە ئەوانتان کردووە بە پاڵپشت و یاوەری خۆتان، هەرچی جەنگە مەزهەبیەکانە ئەوا بەهۆی گومڕایی خۆتانەوەیە کاتێک هەریەکێکتان وا گومان دەبات خۆی لەگەڵ اللە یەو اللە ش لەگەڵیەتی، جا ئەمە لەلای اللە سوکترە، لەبەرئەوەی وایدادەنێن خۆیان بۆلای اللە هیدایەت دراون، لێپرسینەوەکەشیان لەسەر پەروەردگارەکەیانە، هەرچی ئەوەیە موسڵمان ببێتە هاوسۆزو پاڵپشت و یاوەری دوژمنانی اللە یان ئاواتی سەرکەوتنی دوژمنانی اللە بکات لەکاتێکدا دەشزانێت ئەوان دوژمنی اللە ن؛ ئەوا لەڕاستیدا کوفری بە اللە ی مەزن کردووەو لەبری اللە دوژمنانی اللە ی کردووە بە پاڵپشت و یاوەری خۆی! جا عەقڵەکانتان بۆ کوێ چووە؟! کەواتە وریای توڕەیی و سزا سەخت و توندو تیژەکەی اللە بن، وە سەرجەمتان لەگەڵ یەکتر ئاشتەوایی بکەن، وە سەرجەم دوژمنانی اللە ش بکوژن هەروەک چۆن ئەوان سەرجەمتان دەکوژن؛ ئەگەر باوەڕتان بەوە هەیە کە بەسەر محمد نێردراوی اللە دابەزیوە.
وە بە دڵنیاییەوە بزانن منی خەلیفەی اللە بەسەر هەموو خەڵکی جیهانەوە لە هیچ شتێکی (جەنگە مەزهەبیەکانی نێوان یەکتر) لە ئێوە نیم، بەڵام لەوەدا لەگەڵتانم لەدژی دوژمنانی اللە و دوژمنانی ئاینەکەی ئیسلام و دوژمنانی کتێبەکەی قورئانی گەورە بوەستنەوە، وە ئەوکەسەی لەدڵی خۆی ئەوەی بەدیکرد ئاواتی سەرکەوننی دوژمنانی اللە دەکات ئەوا هیچ پەیوەندیەک لەنێوان ئەوو اللە دا نیە؛ جا با بۆلای پەروەردگارەکەی بگەڕێتەوە. وە وەکو ڕێزێک بۆ اللە با موسڵمان ئاواتی سەرکەوتن بکات تەنانەت ئەگەر لەو بێباوەڕانەش بێت کە خاوەن مرۆڤایەتین لەسەر دوژمنانی اللە، لەو بێباوەڕانەی بە ئاشکراو ڕۆژی ڕووناک و بەنهێنیەوەش دژایەتی اللە و نێردراوەکانی و ئاینەکەی ئیسلام دەکەن، هەرچی ئەگەر ئاواتی ئەوە بکات دوژمنانی اللە و دوژمنانی مرۆڤایەتی بکوژە ستەمکارەکانی منداڵی موسڵمانان و ئافرەتانی موسڵمانان و بێدەسەڵات و چەوساوەکان لە گەنج و بەساڵاچوان سەربکەون! جا کێ لە موسڵمانان ئاواتی سەرکەوتنی ئەوان دەخوازێت؟! با پێداچوونەوە بە حسابەکەی لەگەڵ پەروەردگارەکەی بکات و بە دڵسۆزی لەلای پەروەردگارەکەی بپاڕێتەوە تا لە گوناهەکەی خۆشبێت، جا ئەگەر لە دڵیدا شتێک لە ناڕەزایەتی و ناتەبایی بەرامبەر ئەوانەی لەگەڵ دوژمنانی اللە شەڕدەکەن هەبێت، ئەوا با ژمارەیەک ڕۆژی تر چاوەڕێ بکات تا دوای کۆتایی هاتنی شەڕەکە (جا یان لەگەڵ برا موسڵمانەکەی دەگاتە لێکتێگەیشتن و ئاشتدەبنەوە یان لەگەڵ یەکتر شەڕ دەکەن)، ئەمەش لەلای اللە سوکترە بەراورد بەوەی دوژمنانی اللە بکات بە یاوەرو پاڵپشت، جا ئەمە لەو کەسانەیە کە خەشم و قینی اللە یان لەسەرە.
جا سوێند بە اللە وباللە ی مەزن هیچ کەسێک لە خەڵکی جیهان ئاواتی سەرکەوتنی دەستدرێژکارە زایۆنیستەکان لە فەڵەستین ناکات لەکاتێکدا دڵەکەی هەڵگری سیفەتە میهرەبانیە مرۆڤایەتیەکان بێت بەبێ ڕەچاوکردنی ئاین و ڕەنگ و ڕەگەزو نەتەوەکەی، جا بۆ هیچ مرۆڤێکی جیهان کە هەڵگری سیفەتە مرۆڤایەتیەکان بێت ڕەوانیەو نابێت ئاواتی سەرکەوتنی ئەو زایۆنیستانە بکات کە خاوەنی گەورەترین تێکدەری و خراپەکارین لە مێژووی مرۆڤایەتی بەسەر موجاهیدەکان لەپێناو اللە لە ئەهلی سوننەو جەماعە (بزووتنەوەی مقاوەمەی مرۆڤایەتی ئیسلامی حەماس)، وە ئەوەی لە شیعەکان و هەموو مەزهەبە جۆربەجۆرەکانی موسڵمانان پشتێوانی لە حەماس کردو سەریخست تەنانەت ئەگەر بە دڵەکەی و نزایەکیش بێت لە اللە وە بۆ سەرکەوتنیان ئەوا مژدەی لێبێت بە سەرکەوتنەکەی اللە بۆ هەموویان، وە دەستی اللە ش لە سەر دەستی ئەو موجاهیدانەیە کە بۆ بەرگری کردن لە خۆیان لە پێناو اللە جیهاد دەکەن، جا با - سوننەو شیعە - لە سوپاسگوزاران بن سوپای باوەڕداران بۆ ئازادکردنی فەڵەستین و سەرجەم موسڵمانان بەوەی اللە خەلیفەکەی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی لە سەردەمەکەی ئێوەدا ڕەوانەکردووە،
وە هێشتا هۆشداریتان پێدەدەین لە دەستدرێژی کردن بۆ سەر ئەو جولەکە ئاشتیخوازانەی دەیانەوێت بە ئاشتی لەگەڵ موسڵمانان بژین، وە دەیانەوێت لە شەڕی ئێوەو خراپەی گەلەکەیان دوور بن، جا ئەی گەلی موسڵمانان وریا بن لەوەی توشی زیانێکیان بکەن، ئەوان لە مەحکەمی کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە هێڵی سورن، وە اللە وای نەکردووە دەسەڵاتتان بەسەر جولەکە ئاشتیخوازەکاندا هەبێت، جا وریای توڕەییەکەی اللە بن و سەرپێچی فەرمانەکەی مەکەن، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {إِلَّا ٱلَّذِينَ يَصِلُونَ إِلَىٰ قَوْمِۭ بَيْنَكُمْ وَبَيْنَهُم مِّيثَٰقٌ أَوْ جَآءُوكُمْ حَصِرَتْ صُدُورُهُمْ أَن يُقَٰتِلُوكُمْ أَوْ يُقَٰتِلُوا۟ قَوْمَهُمْ ۚ وَلَوْ شَآءَ ٱللَّهُ لَسَلَّطَهُمْ عَلَيْكُمْ فَلَقَٰتَلُوكُمْ ۚ فَإِنِ ٱعْتَزَلُوكُمْ فَلَمْ يُقَٰتِلُوكُمْ وَأَلْقَوْا۟ إِلَيْكُمُ ٱلسَّلَمَ فَمَا جَعَلَ ٱللَّهُ لَكُمْ عَلَيْهِمْ سَبِيلًا ﴿٩٠﴾ سَتَجِدُونَ ءَاخَرِينَ يُرِيدُونَ أَن يَأْمَنُوكُمْ وَيَأْمَنُوا۟ قَوْمَهُمْ كُلَّ مَا رُدُّوٓا۟ إِلَى ٱلْفِتْنَةِ أُرْكِسُوا۟ فِيهَا ۚ فَإِن لَّمْ يَعْتَزِلُوكُمْ وَيُلْقُوٓا۟ إِلَيْكُمُ ٱلسَّلَمَ وَيَكُفُّوٓا۟ أَيْدِيَهُمْ فَخُذُوهُمْ وَٱقْتُلُوهُمْ حَيْثُ ثَقِفْتُمُوهُمْ ۚ وَأُو۟لَٰٓئِكُمْ جَعَلْنَا لَكُمْ عَلَيْهِمْ سُلْطَٰنًا مُّبِينًا ﴿٩١﴾}صدق الله العظيم [سُورَةُ النِّسَاءِ].
جا ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز بەیادی خۆتان بهێننەوە:
{فَإِنِ ٱعْتَزَلُوكُمْ فَلَمْ يُقَٰتِلُوكُمْ وَأَلْقَوْا۟ إِلَيْكُمُ ٱلسَّلَمَ فَمَا جَعَلَ ٱللَّهُ لَكُمْ عَلَيْهِمْ سَبِيلًا} صدق الله العظيم. [سُورَةُ النِّسَاءِ:٩٠].
بەهەرحاڵ ئەی گەلی عەرەب لەسەرتانە بزانن جولەکە ئاشتیخوازەکان بەهۆی ئەوەی دەیانەوێت بە ئاشتی لەگەڵ موسڵماناندا بژین لەنێو توندڕەوەکاندا ستەمیان لێکراوە، جا توندڕەوەکانی نەوەی ئیسڕائیل کردوویانن بە دوژمنی خۆیان هەروەک چۆن موسڵمانانیان کردووە بە دوژمن، وە زۆرێکیشیان بە بیانوی پاڵپشتی کردن و یارمەتیدانی تێکدەرەکان لە بەندینخانەکانی زایۆنیستەکاندا زیندانی کراون، لەکاتێکدا خۆیان تێکدەرن اللە بیانکوژێت بۆ ئەو درۆیەی هەڵیدەبەستن،
وە ئەوانی تریش بێدەسەڵات و چەوساوەن، جا وریای ئەوە بن زیان بەهەر سڤیلێکی نەوەی ئیسڕائیل بگەیەنن - جا هەموو کەسە سڤیلەکان هێڵی سورن - یان ئەو سەربازە فریودراوانەی اللە بەسەریاندا سەریخستن جا باڵیان بەلای ئاشتیداو بوون بە دیل لەلاتان، جا لە کتێبەکەی اللە نابینم کوشتنی دیلەکانی جەنگ حەڵاڵ بێت، جا ئەی گەلی عەرەب ئەوە لەیاد مەکەن ئێوەو نەوەی ئیسڕائیل ئامۆزای یەکترن، جا ئەگەر باڵیاندا بەلای ئاشتیداو بیانەوێت بە ئاشتی بژین و لە توندڕەوی و گوناهو دەستدرێژی و دوژمنایەتی گەڕانەوە ئەوا هیچ دوژمنایەتیەک نیە تەنها لەسەر ستەمکاران نەبێت، وە اللە خەلیفەکەی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی بۆ ڕشتنی خوێنی خەڵکی جیهان ڕەوانە نەکردووە، بەڵکو بە ڕەحمەت بۆ هەموو خەڵکی جیهان ڕەوانەی کردووە، جا لەڕاستیدا زەوی پڕ بووە لە ستەم و زۆرداری،
وە گەورەترین ستەمیش لە مێژووی مرۆڤایەتی لە زەوی پیرۆز دایە.
وە من ڕوخانی سوپاکەی بنیامین نەتەنیاهۆ سەرکردەی توندەڕەوەکان دەبینم. جا وەرن ئەوەتان پێبڵێم قورسترین ڕوئیا چی بووە کە لەلایەن اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهانەوە پێم گەیشتبێت، بریتیە لەوەی: "من قسەم لەگەڵ بنیامین نەتەنیاهۆ دەکردو پێم دەوت: ئەی بنیامین ئێمە ئامۆزای یەکترین و جەنگی هەزاران ساڵ عەیب و شورەییە".
جا چەندە لەسەر دڵە بە ئازارەکەم قورس بوو تا لەوکاتەدا بە نەرم نیانی قسە لەگەڵ بنیامین نەتەنیاهۆ بکەم بەهۆی تاوانە مێژووییەکەی دژی خەڵکە سڤیلە بێدەسەڵات و چەوساوەکانی غەززەی پیرۆزەوە، جا چۆن دەتوانم بە نەرم و نیانی ئەوەی پێبڵێم لەکاتێکدا منداڵ و بێدەسەڵات و چەوساوەکان لە پیاوو ئافرەتە سڤیلەکان دەکوژێت؟! جا بە ئازارێکی توند دڵم لەسەر بنیامین نەتەنیاهۆ ئازار دەکێشێت بە توڕەیی و ڕقێک کێو دەتوێنێتەوە، جا لەپاش ئەوە ئەوەم بیرکەوتەوە فیرعەون چی بە منداڵانی نەوەی ئیسڕائیل دەکردو دەستدرێژی دەکردە سەر ئافرەتەکانیان، جا لەگەڵ ئەوەش اللە فەرمانی بە نێردراوەکەی موسا درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و هارون بێت کرد بە نەرم و نیانی قسە لەگەڵ فیرعەون بکەن بەڵکو تێبگات یان بترسێت، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز:
{ٱذْهَبَآ إِلَىٰ فِرْعَوْنَ إِنَّهُۥ طَغَىٰ ﴿٤٣﴾ فَقُولَا لَهُۥ قَوْلًا لَّيِّنًا لَّعَلَّهُۥ يَتَذَكَّرُ أَوْ يَخْشَىٰ ﴿٤٤﴾} صدق الله العظيم [سُورَةُ طه].
وە سوپاس و ستایش بۆ اللە فەرمانەکەی اللە م لە بەیانێک یان دووان جێبەجێکرد جا ئەوەم بە بنیامین نەتەنیاهۆ وت کە اللە فەرمانی پێکردبووم پێی بڵێم و ئەوەم لە ئەستۆی خۆم لادا، وە نکۆڵیش لەوە ناکەم نەوەی ئیسماعیل و نەوەی ئیسحاق ئامۆزان.
بەهەرحاڵ پێشتر بە حەق فەتواماندا بنیامین و سەرکردایەتیەکەی لە زەوی فەڵەستین شکستخواردوون، جا ئەی گەلی موجاهیدانی سوپای باوەڕداران بۆ ئازادکردنی فەڵەستین پابەندبن؛ جا سەرپێچی فەرمانی خەلیفەی اللە مەهدی ناصر محمد یەمانی مەکەن و لە سوپاسگوزاران بن، وە بڵێن: " اللە و خەلیفەکەی اللە ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی ڕاستیان فەرموو".
وە ئەوەی لە یەکەم بەیانی دووەم ڕۆژی جەنگەکەی ئۆکتۆبەر لە بەرواری (هەشتی ئۆکتۆبەری ساڵی 2023 ی زایینی) وتوومە
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=430313
بەهەمان شێوە لەدوای ساڵێک لەم مانگە (ئۆکتۆبەری ساڵی 2024 ی زایینی) دەیڵێمەوە کە بریتیە لە: ڕاگەیاندنی کۆتاییهانی دەوڵەتی ئیسڕائیل بەهۆی ستەمە گەورەکەیان و ئەو گوناهەی هەموو مرۆڤێکی هەڵگری سیفەتە مرۆڤایەتیەکان لە جیهان شەرمەزاری دەکات.
وە سەرجەم خاوەن میهرەبانیە مرۆڤایەتیەکانی خەڵکی جیهان هاوڕان جا ئەگەر موسڵمان بن یان مەسیحیە نەصاراکان یان جولەکە ئاشتیخوازەکان و سەرجەم بێباوەڕە خاوەن میهرەبانیە مرۆڤایەتیەکان؛ هەموویان هاوڕان سەبارەت بەوەی ئەوەی لە فەڵەستین ڕوودەدات تاوانی جەنگی مێژوویین، جا ئای سەرسامی لە کردەوەکانی تاوانکاری جەنگ (بنیامین نەتەنیاهۆ)! جا ئەگەر کوشتنی منداڵان تاوانی جەنگ نەبێت؛ ئەوا دەتەوێت خاوەن مرۆڤایەتیەکان چ ناوێک لە شەڕەکانی کوشتنی منداڵان بنێن، جگە لەوەی بە تاوانی جەنگ ناوی ببەن؟! یان پێتان وایە کوشتنی منداڵان بەرگری لە خۆ کردنە؟! جا ئایا عەقڵی هەر مرۆڤێک لە خاوەن مرۆڤایەتیەکان جگە لە شەیتانەکان ئەوە قبوڵ دەکات؟! جا ئەی جۆزیف بایدن لە اللە بترسە، ئەی ئەوکەسەی گیرۆدەی دەمارگیری نەفامی بوویت، لەڕاستیدا شەیتان وەزیری دەرەوەی ئەمریکاو ئەوەشی هاوشێوەیەتی لە کۆشکی سپی مرۆڤایەتیەکەیان لێ سەندوویتەوە، لەبەرئەوەی بوویت بە بوکەڵەیەک بە دەستی ئەوانەوە، بەهەمان شێوە دەتەوێت لە هەڵبژاردنەکان بەدەستیان بهێنیت، وە بەهۆی گوێڕایەڵی کردنی توندەڕەوە خراپەکارە تێکدەرەکان لە زەوی پشتیوانەکانت لە حزبەکەت لەدەستداوە، جا چەندە ئامۆژگاریم کردی بەڵام حەز بە ئامۆگاریکاران ناکەن، وە تەحەددات دەکەم ڕووبەڕووی لێدانی جەنگە تاکتیکیە گەردونیەکەی اللە ببیتەوە بۆ ئەوەی بەو گەردەلولە ئاگرانەی بە هێرشێکی تاکتیکی هێرش دەکەنە سەر نەتەوە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بدەن، هەروەک چۆن ئەو زریانە میڵتۆنە هێرشی کردە سەرتان کە ملکەچی یاسا فیزیاییە سروشتیەکان نەبوو، بەڵکو زریانە قۆنتەریەکان بەهۆی پێکدادانی زستان و هاوینی سەقەر لە ناوەندی فەرماندەیی ناوەندی باشورەوە لە دواوەتان پەرش و بڵاوی کردن، ئەی ئەوانەی بانگەشەی ئەوە دەکەن بای ساردی باکور بۆ ئەوە هاتووە تا ڕێگری لە زریانی گەرمی میڵتۆن بکات بە ناوەندی بنکەی سەربازی ئەمریکا نەکەوێت، دوورەو زۆر دوورە! درۆ لەگەڵ کێ دەکەن؟! بەڵکو لەدواوەتان بە زریانی قۆنتەری کوشندەتر لە زریانەکەی میڵتۆن پەرش و بڵاوی کردن؛ ئەوانە لە سەربازە فەرمان پێکراوەکانی اللە ن؛ لەوەی اللە فەرمانیان پێدەکات سەرپێچی ناکەن و ئەوەی فەرمانیان پێدەکرێت ئەنجامی دەدەن، ئایا (دەزگای کەشناسی جیهانی) بەڵێنی زستانێکی سەختی توندوتیژی ساردیان پێنەدان؟ بەڵام منی خەلیفەی اللە لەسەر هەموو خەڵکی جیهان ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی بە چەند گەردەلولێکی ئاگر بەڵێنم پێدان کە بە هێرشێکی تاکتیکی هێرش دەکاتە سەر دارستانە چڕو ناوچەو شوێنەکانتان؛ وەک ئەو زریانە تاکتیکیەی میڵتۆن کە لە ڕۆژی حەوتی ئۆکتۆبەری ئەم مانگە ڕوویدا، تا بزانن یاسای فیزیای سروشت بۆ فەرمانەکەی اللە ملکەچ دەبێت و بە هەر شێوەیەک بیەوێت دەیگۆڕێت، وە هەرچی اللە لە کارەساتە جەنگیە گەردونیەکان بیەوێت.
جا ئەی جۆزێف بایدن توانای ڕووبەڕووبونەوەتان لەگەڵ جەنگەکەی اللە نیە کە بەهۆی نزیکبوونەوەی هەسارەی سەقەرەوەیە لە باشوری زەوی، هەرچەندە هەسارەی سەقەر بە گەرمیەکەی هێرش دەکاتە سەر هەردوو جەمسەرە بەستووەکان؛ جا ئەگەر جەمسەری باکور بێت یان باشور، یان نەناندیوە گەرمی بۆ ئاسمانی کەش و هەوای هەردوو جەمسەرەکە دەنێرێت تا لە بەستەڵەکی هەردوولای جەمسەرەکان کەم بکاتەوە؟!
وە دەمەوێت بە دەنگێکی بەرز بە تەحەدداکەی اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی قورئانی گەورە بە هەواڵێک لە فەرموودەیەکی اللە ی پایەبەرز بە گوێی دەوڵەتەکانی جیهاندا بچریکێنم و بڵێم: {بَلْ مَتَّعْنَا هَٰٓؤُلَآءِ وَءَابَآءَهُمْ حَتَّىٰ طَالَ عَلَيْهِمُ ٱلْعُمُرُ ۗ أَفَلَا يَرَوْنَ أَنَّا نَأْتِى ٱلْأَرْضَ نَنقُصُهَا مِنْ أَطْرَافِهَآ ۚ أَفَهُمُ ٱلْغَٰلِبُونَ ﴿٤٤﴾} صدق الله العظيم [سُورَةُ الأَنبِيَاءِ].
ئەمەش تەنها بەهۆی مانۆڕی گەرمی و هەناسەی هەسارەی سەقەرەوەیە، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز:
{أَوَلَمْ يَرَوْا۟ أَنَّا نَأْتِى ٱلْأَرْضَ نَنقُصُهَا مِنْ أَطْرَافِهَا ۚ وَٱللَّهُ يَحْكُمُ لَا مُعَقِّبَ لِحُكْمِهِۦ ۚ وَهُوَ سَرِيعُ ٱلْحِسَابِ ﴿٤١﴾ وَقَدْ مَكَرَ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ فَلِلَّهِ ٱلْمَكْرُ جَمِيعًا ۖ يَعْلَمُ مَا تَكْسِبُ كُلُّ نَفْسٍ ۗ وَسَيَعْلَمُ ٱلْكُفَّٰرُ لِمَنْ عُقْبَى ٱلدَّارِ ﴿٤٢﴾} صدق الله العظيم [سُورَةُ الرَّعۡدِ].
وە ئەوەی دەیبینن لە جەمسەرە بەستووەکانەوە ڕوودەدات بەهۆی مانۆڕی جەنگە سەقەریە سەربازیە گەرمەکەی اللە وەیە، وە دەڵێم مانۆڕی جەنگی، جا بیر لە مانۆڕی هەسارەی سزا بکەنەوە تا سەیر بکەن ئایا ئێوە زاڵ و سەرکەوتوون؟ یان هەر بەڕاستی اللە بە هێزو توانایەکەی خۆی فەرمانەکەی بە ئەنجام دەگەیەنێت و دەرخەری خەلیفەکەی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانیەو ئێوەش دۆزەختان بەسە بە مۆڵەتی اللە؟ جا چەندە هەسارەی سەقەر مانۆڕی لەگەڵ کردن جا زاناکانتان مانۆڕی سەقەریان لە جەمسەری باشوردا بینی کە (ساردترین شوێنە لەسەر ڕووی زەوی)، خۆ ئەگەر هەسارەی سەقەریشتان نەبینیبێت ئەوا لەڕاستیدا بەڵگە ئاشکراکەیتان لەلایە بەستووەکانی زەویەوە بینی؛ بەڵکو زاناکانتان ناچاربوون بڵێن: گەرمای زستانی جەمسەری باکور کاریگەری کردۆتە سەر کەش و هەوای جیهان"! لەبەرئەوەی هەر بەڕاستی (گەرمی) یان لە جەمسەری باشور لە وەرزی زستانەکەیدا بینیوە، جا بەهۆی نەبوونی خۆرەوە هیچیان نەدۆزیەوە بۆ ئەوەی لە وەرزی زستانی جەمسەری باشور ناوێک لە گەرمیەکەی بنێن! بۆیە نەیانتوانی بە گەرمای هاوینی جەمسەری باشور ناوی ببەن لەبەرئەوەی لە وەرزی زستانی جەمسەری باشور خۆر بوونی نیە، بۆیە دەستەوسان بوون لەوەی جگە لە: (گەرمای زستانی جەمسەری باشور) بە ناوێکی تر ناوی ببەن! لەبەرئەوەی نازانن ئەمە گەرمای هاوینی سەقەرە، هەرچەندە هەست بە گەرمیەکەش دەکەن و سەرچاوەکەشی نابینن! بەڵام سەرچاوەکەی ئەو هەسارە سەقەرەیە کە سەرەڕای ونبوونی خۆریش لە جەمسەرەکان لە مانگەکانی زستانەکەیدا خۆرو زەوی و جەمسەرەکانی گەرم کردووە، بەڵام ئەمە مانۆڕێکی نمایشی (151 پلە) بوو بۆ تواندنەوەی جەمسەری باکور هەروەک لە مانگی موحەڕەمی ئەمساڵتان 1446 بە پێی حسابەکەی خۆتان ڕوویدا، جا ناکرێت ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی لە حساب کردن هەڵە بکات، لە ئێستاشدا تا دوای دەرکەوتن شوێنی بەروارەکەتان دەکەوم، وە اللە ش دەکەم بە شاهێد گەرمیەکە لە بەرزبوونەوە دایە تا بژی ئەوەی لەسەر بەڵگەو بەرچاوڕوونیدا دەژی، وە لەناوبچێت ئەوەی لە بەرامبەر بەڵگەو بەرچاوڕوونیدا لەناوچووە، جا لە اللە بترسن ئێوە توانای ڕووبەڕووبوونەوەتان لەگەڵ خراپەی گەرمای هەسارەی سەقەر نیە، جا ئەگەر نەتانویست و ڕووتان وەرگێڕا تا بە سزا بە ئێشەکە دڵتان ئۆقرە بگرێت؛ ئەوا چاوەڕێ بن منیش لەگەڵ ئێوەدا چاوەڕێم، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز:
{فَإِنَّمَا يَسَّرْنَٰهُ بِلِسَانِكَ لَعَلَّهُمْ يَتَذَكَّرُونَ ﴿٥٨﴾ فَٱرْتَقِبْ إِنَّهُم مُّرْتَقِبُونَ ﴿٥٩﴾} صدق الله العظيم [سُورَةُ الدُّخَانِ].
جا چاوەڕێی گەرمای دوکەڵە ئاشکراکە بکەن؛ ئەو سزایەی هەموو هەسارەی زەوی دەگرێتەوە، اللە ش لەوکەسەی بیەوێت لایدەدات و تووشی ئەوکەسەشی دەکات کە دەیەوێت، جا من هیچ فەرمانێکم بەدەست نیەو هەموو فەرمانەکان بۆ اللە یە، فەرمانەکەشی هەر بە ئەنجام دەگەیەنێت بەڵام زۆربەی خەڵکی نازانن.
وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان..
خەلیفەی اللە لەسەر هەموو خەڵکی جیهان ئیمام مەهدی؛ ناصر محمد یەمانی.
_________
461785