12 - 09 - 1434 کۆچی
19 - 07 - 2013 زایینی
09:42 بەیانی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=108613
ــــــــــــــــــــــ
ئیمام مەهدی ئەو فەرموودەیەی بەناوی پێغەمبەرەوە هەڵبەستراوە تێکدەشکێنێت کە دەڵێت قەرینێک لە جنی لەگەڵ بووە جا موسڵمان بووە! ئایا چیتانەو چۆن بڕیاری ناڕەوای وادەدەن؟
بەناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر سەرجەم نێردراوو پێغەمبەرە پاکەکانی اللە و هەموو پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووەکان لە هەموو کات و شوێنێک تا ڕۆژی دوایی، دواتر..
لەگەڵ مرۆڤی چاکەکار قەرینێک لە شەیتانەکان بوونی نیە هەروەک بوختانچی و درۆ هەڵبەستەکان بەناوی پێغەمبەرەوە درودو سڵاوی لێبێت وایدادەنێن بەوەی گوایە وتویەتی:
[ رواه مسلم 2814 وأحمد 1/385 ]
کەواتە اللە قەرینەکان دەکات بە مڵۆزم و یاوەری پشتهەڵکەرەکان لەبەرامبەر حەقی لای پەروەردگارەکەیان. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَقَيَّضْنَا لَهُمْ قُرَنَاءَ فَزَيَّنُوا لَهُم مَّا بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَمَا خَلْفَهُمْ وَحَقَّ عَلَيْهِمُ الْقَوْلُ فِي أُمَمٍ قَدْ خَلَتْ مِن قَبْلِهِم مِّنَ الْجِنِّ وَالْإِنسِ ۖ إِنَّهُمْ كَانُوا خَاسِرِينَ ﴿٢٥﴾} صدق الله العظيم [فصلت].
جا ئەوەی قەرینێکی لە جن هەیە ئەوا بزانن قەرینەکەی شەیتانێکی نەفرەتلێکراوە نەک لە چاکەکاران هەروەک وایدادەنێن، جا جنی چاکەکار بوونی نیە لە مرۆڤ خۆی پەنهان بدات؛ بەڵکو یان ئەوەتا بەهۆی پشتهەڵکردن و بێ ئاگایی لە زیکرو یادی پەروەردگارەکەیان بۆتە مڵۆزم و یاوەری یان باوەڕدارێکە بە زیان (مەس) ـی شەیتان تاقیکراوەتەوە کە دەستی لێ دەوەشێنێت جا ئەگەر خزمەتکاری جادووەکە بێت یان ئیرەیی (حەسودی) اللە ش بە قورئانی گەورە شیفایان دەدات. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَنُنَزِّلُ مِنَ الْقُرْآنِ مَا هُوَ شِفَاء وَرَحْمَةٌ لِّلْمُؤْمِنِينَ وَلاَ يَزِيدُ الظَّالِمِينَ إَلاَّ خَسَارًا} صدق الله العظيم [الإسراء:82].
هەرچی ئەوانەن فەتوای ئەوە دەدەن هەموو مرۆڤێک قەرینێکی جنی لەگەڵدایە ئەوا بەڕاستی ئێوە درۆدەکەن؛ بەڵکو ئەوەی اللە قەرینێکی لە جن کردووە بە مڵۆزم و یاوەری ئەوا اللە قەرینێکی لە شەیتانە جنەکان کردووە بە مڵۆزم و یاوەری، جا لەسەر ئەوە ببن بە یەکێک لە شاهێدەکان، وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان..
براتان ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
ـــــــــــــــــــ