المساعد الشخصي الرقمي

مشاهدة النسخة كاملة : لە ئیمام مەهدی چاوەڕوانکراو بۆ سەرجەمی بەشەر بە موسڵمان و بێباوەڕەوە ببن بە خاوەن ژیری و هۆشمەندەکان جا گوێ لە قسەو گوفتار بگرن بەر لەوەی بڕیار بدەن لەپاش ئەمە بەدوای چاکترین و ڕاسترینی بکەون



Admin
10-12-2017, 10:06 AM

ئیمام ناصر محمد يه‌مانی
24 - 11 - 1436 کۆچی
08 - 09 - 2015 زایینی
09:43 ئێواره‌
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.com/showthread.php?t=24068
ــــــــــــــــــــــ

‏لە ئیمام مەهدی چاوەڕوانکراو بۆ سەرجەمی بەشەر بە موسڵمان و بێباوەڕەوە، ببن بە خاوەن ژیری و هۆشمەندەکان جا گوێ لە قسەو گوفتار بگرن بەر لەوەی بڕیار بدەن لەپاش ئەمە بەدوای چاکترین و ڕاسترینی بکەون ..

بە ناوی الله ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، دروودو سڵاو لەسەر سەرجەم نێردراوو پێغەمبەران لە یەکەمیانەوە تا دواهەمینیان محمد نێردراوی اللە دروودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی وە هەموو باوەڕدارانیش لە هەموو کات و زەمان و شوێنێک تا ئەو ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانیدا دەکات لەسەر ئایینەکەیان، لەدوای ئەمە..

ئەی گەلانی بەشەر، من ئیمام مەهدی چاوەڕوانکراو خەلیفەی اللە م بە حەق بەسەرتانەوە وه‌ مژدەشتان پێدەدەم بەوەی اللە پشتگیری کردووم بە تەواوی بە گەورەترین نیشانە لە کتێب ئەویش بریتیە لە ڕاستی ناوی هەرەگەورەی اللە (اسم اللە الأعظم) کە دادەبەزێتە سەر دڵەکانتان، وە هەرگیزاو هەرگیز هیچ کەسێک بەدڵنیایی و زانستی یەقینەوە نازانێت من ئیمام مەهدی چاوەڕوانکراوم تەنها ئەوانە نەبن ڕاستی ناوی هەرەگەورەی اللە (اسم اللە الأعظم) دادەبەزێتە سەر دڵەکانیان، ئەمانەش بریتین لە خودی ئەوگەلەی اللە خۆشی دەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت (قوم یحبھم اللە ویحبونە) ئەوانەی اللە بەڵێنی پێداون لە مەحکەمی کتێبەکەی لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: ‏{يَاأَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا مَنْ يَرْتَدَّ مِنْكُمْ عَنْ دِينِهِ فَسَوْفَ يَأْتِي اللَّهُ بِقَوْمٍ يُحِبُّهُمْ وَيُحِبُّونَهُ أَذِلَّةٍ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ أَعِزَّةٍ عَلَى الْكَافِرِينَ يُجَاهِدُونَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ وَلَا يَخَافُونَ لَوْمَةَ لَائِمٍ ذَلِكَ فَضْلُ اللَّهِ يُؤْتِيهِ مَنْ يَشَاءُ وَاللَّهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ(54)} صدق الله العظيم [المائدة].

وە هەر کەسێک لەم گەلەبێت کە اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت ئەوا سوێند بە پەروەدگاری ئاسمانەکان و زەوی دەخۆم وە بە پەروەردگاری ئەوەشی لە نێوانیاندایە بە پەروەردگاری عەرشی گەورە ئەوانە هەرگیز ڕازی نابن بە مەلەکوتی پەروەردگارەکایان لە ڕۆژی دوایی تا پەروەردگارەکەیان ڕازیدەبێت لە نەفسی خۆی بەوەی چیتر نە بەحەسرەت نە خەفەتبار بێت.

لەوەیە یەکێک لە زانایانی ئوممەت بیەوێت بڵێت: "لە اللە بترسە ئەی ئەوکەسەی بانگه‌شه‌ی ئەوە دەکەی ئیمام مەهدی چاوەڕوانکراوی چۆن وەسفی حاڵی اللە دەکەیت بە حەسرەت و خەفەتباری لەسەر ئەوانەی ستەمیان لەخۆیان دەکرد؟".جا له‌پاش ئەمە ئیمام مەهدی وەڵامی ئەم پرسیارکارانە دەداتەوەو دەڵێم: "حەسرەتی خەفەتباری لە نەفسی اللە هەرگیزاو هەرگیز ڕوونادات تا ئەوکاتەی حەسرەتی پەشیمانی لە نەفسی ئەوان ڕوونەدات لەسەر ئەم لادان و سەرپێچیانەی لە فەرمانی پەروەردگارەکەیان دەیانکرد لەدوای ئەوەی اللە لەناوی بردوون وە سەرەنجامی کاروکردەوەکانیان چەشت و اللە سزایەکی بە ئێشی پێ چەشتن، لەکاتێکیشدا اللە ستەمیشی لێنەکردوون بەڵکو خۆیان ستەمیان لەخۆیان دەکرد. بەڵام سیفەتی ڕەحمەت و میھرەبانی لە نەفسی اللە ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر لەبیرمەکەن.

جا وەرە ئەی شێخی بەڕێز با نمونەیەکت لەسەرئەمە بۆ بهێنینەوە، جا ئەگەر هاتوو کوڕەکەت سەرپێچی فەرمانتی کرد بە درێژایی تەمەنی تا مردن جا مرد، لەدوای ئەمەش بینیتەوە لە ڕۆژی قیامەتدا هاواری دەکرد لە ئاگری دۆزەخ بە پەشیمانی لەسەر ئەم لادان و سەرپێچیانەی دەیکرد لە فەرمانی پەروەردگارەکەی و باوکی جا دەبێت حاڵت چۆن بێت ئەی باوکی میهرەبان؟ جا سوێند بە اللە هەرگیز ئاسودەو خۆشحاڵ نابیت بە نیعمەتەکانی بەهەشت و حۆریە چاوگەشەکان لەکاتێکدا واگوێت لە ڕۆڵەکەتە هاواردەکات لە ئاگری دۆزەخ لەدوای ئەوەی زانیوتە ئەو زۆر بە توندی پەشیمانە لەسەر ئەم لادان و گوناهو سەرپێچیانەی دەیکرد لە فەرمانی پەروەردگارەکەی و باوکی، جا دەی وەڵامم بدەرەوە دواتر حاڵت چۆنە ئەی باوکی میهرەبان؟ جا کەمێک بیربکەرەوەو خەیاڵی ئەم هەڵوێستە بکە تا هەست بە ڕەحمەت و میھرەبانیەکە دەکەیت لە دڵتدا بۆ ڕۆڵەکەت، جا لەپاش ئەمە بیردەکەیەوەو دەڵێیت: "جا ئەگەر ئەمە دواتر حاڵی من بێت لەسەر ڕۆڵەکەم ئەی دەبێت حاڵی ئەو کەسە چۆن بێت کە بە ڕەحم و میھرەبانترە بۆ بەندەکانی لە بەندەکانی کە اللە ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییترە؟. جا ئایا دەبێت ئەویش بەهەمان شێوە خەفەتباربێت؟ جا ئایا دەتوانی دەربارەی حاڵی اللە ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر هەواڵمان پێ بدەیت ئەی ئیمام مەهدی، جا ئایا ئەو بەڕاستی دواتر متحسرو خەفەتبار دەبێت لەسەر ئەم بەندانەی ستەمیان لە خۆیان کردووە جا اللە لەناوی بردوون و ئەوانیش پەشیمان بوونەتەوە لەسەر ئەم لادان و سەرپێچیانەی دەیانکرد لە فەرمانی پەروەردگارەکەیان؟".جا لەپاش ئەمە ئیمام مەهدی وەڵامی ئەم پرسیارکارانە دەداتەوەو دەڵێم: من چوزانم چی لە نەفسی پەروەردگارەکەمدا هەیەو چی دەگوزەرێت! بەڵکو من بەحەسرەت و خەفەتباریەکەی اللە م زانیوە لە ڕێی ھەواڵێکی ڕەببانی کە اللە لە مەحکەمی کتێبەکەیدا دایبەزاندووە تا دەربارەی حاڵی خۆی بە بەندەکانی بڵێت بەوەی متحسرو خەفەتبارە لەسەر ئەم بەندانەی اللە لەناوی بردوون جا ئەوان گەیشتوون بەو ڕاددەیەی بە حەسرەت و پەشیمان بن لەسەر ئەم لادان و سەرپێچیانەی دەیانکرد لە فەرمانی پەروەردگارەکه‌یان، وە سوپاس بۆ اللە کە هەواڵەکەی دەربارەی حاڵی اللە ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتری بۆ دابەزاندوون لە مەحکەمی کتێبەکەی لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَمَا أَنْزَلْنَا عَلَىٰ قَوْمِهِ مِنْ بَعْدِهِ مِنْ جُنْدٍ مِنَ السَّمَاءِ وَمَا كُنَّا مُنْزِلِينَ ﴿٢٨﴾ إِنْ كَانَتْ إِلَّا صَيْحَةً وَاحِدَةً فَإِذَا هُمْ خَامِدُونَ﴿٢٩﴾ يَا حَسْرَةً عَلَى الْعِبَادِيَا حَسْرَةً عَلَى الْعِبَادِ مَا يَأْتِيهِمْ مِنْ رَسُولٍ إِلَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ ﴿٣٠﴾ أَلَمْ يَرَوْا كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُمْ مِنَ الْقُرُونِ أَنَّهُمْ إِلَيْهِمْ لَا يَرْجِعُونَ ﴿٣١﴾ وَإِنْ كُلٌّ لَمَّا جَمِيعٌ لَدَيْنَا مُحْضَرُونَ ﴿٣٢﴾} صدق الله العظيم [يس].

جا ئەی برایانی ئیمام مەهدی چاوەڕوانکراو لە خوێن هەرهەموو بەشەر لە حەواو ئادەم، هەرکەسێکتان باوەڕی بەوە هەیە کە اللە بەڕاستی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییترە ئەوا با لە عەقڵی خۆی بپرسێت ئەویش بە حەق وەڵامی دەداتەوە بەوەی بێگومان اللە ئەگەر بەڕاستی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر بێت جا لەبەرئەوەی بەندەکانی پەشیمان بوونەتەوە لەسەر ئەم لادان و سەرپێچیانەی دەیانکرد لە فەرمانی پەروەردگارەکەیان جا ئەگەر ئەمە حاڵیان بێت ئەی دەبێت حاڵی اللە ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر چۆن بێت!

لەوەیە یەکێک لە پرسیارکاران بیەوێت بڵێت: "جا لەبەر چی اللە ڕەحمیان پێناکات مادام بە حەسرەت و خەفەتبارە لەسەریان؟". لەپاش ئەمە وەڵامی ئەم پرسیارکارانە دەدەینەوە بە حەق و دەڵێین: ئەمە لەبەر ئەوەی ئەوان هێشتا هەر ستەم لە نەفسی خۆیان دەکەن بە بێئومێد بوونیان لە ڕەحمەتی پەروەردگارەکەیان و دەڵێن: {سَوَاءٌ عَلَيْنَا أَجَزِعْنَا أَمْ صَبَرْنَا مَا لَنَا مِنْ مَحِيصٍ ﴿٢١﴾} [إبراهيم]

وە هەشیانە دەگەڕێت بۆ شەفاعەتکارەکان تا شەفاعەتی بۆ بکات لە بەردەستی پەروەردگارەکەی جا دەڵێت: {فَهَلْ لَنَا مِنْ شُفَعَاءَ فَيَشْفَعُوا لَنَا أَوْ نُرَدُّ فَنَعْمَلَ غَيْرَ الَّذِي كُنَّا نَعْمَلُ} [الأعراف]

ئەوانی تریش داوای گەڕانەوە (بۆ دنیا) دەکەن تا ئەم کاروکردەوانە بکەن کە نەیانکردووە وە بەداخەوە داوای ڕەحمەت و میھرەبانی لە اللە ناکەن بەگومانی ئەوەی تازە نایانخاتە بەهەشتەکەیەوە تەنها بەهۆی کاروکردەوەکانیان نەبێت؛ بەڵکو ئەم کاروکردەوە چاکانە تەنها هۆکارێکن بۆ ڕەحمەتەکەی اللە، بەڵام ئەوان قەدرو ڕێزی پەروەردگارەکەیان نەگرتووە بەم شێوەیەی شایانیەتی قەدرو ڕێزی بگیرێت!

بەهەر حاڵ دەگەڕێینەوە بۆ ڕاستی ئەم گەلەی اللە خۆشی دەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت؛ جا ئەوانە لەبەر ئەوەی پەروەردگارەکەیان بەڕاستی خۆشدەوێت لە هەموو شتێک زیاتر لە بوون کە پەروەردگاری بوونە خۆشەویسترین شت لەلایان، جا لەبەر ئەوەی ئەوان بە گەورەیی حەسرەت و خەفەتباریەکەی اللە یان زانیوە لەسەر ئەم بەندانەی ستەمیان لە خۆیان دەکرد جا لێرەدا ئەو گەلەی اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت دەڵێن: "جا مادام بەڕاستی بۆمان ڕوونبوویەوە کە بێگومان پەروەردگارەکەمان متحسرو خەفەتبارە کەواتە چی لە نیعمەتەکانی بەهەشت بکەین لەکاتێکدا پەروەردگارەکەمان متحسرو خەفەتبار بێت؟ جا سوێند بە پەروەردگاری ئاسمان و زەوی پەروەردگاری هەموو مەلەکوت هەرگیزاو هەرگیز ڕازی نابین تا ئەو کاتەی پەروەردگارەکەمان ڕازی دەبێت لە نەفسی خۆی چیتر نە خەفەتبار نە متحسر جا هەرچی نیعمەتی بەهەشتە با نەمێنێت و نامانەوێت تا ئەم نیعمەتە دێتەجێ کە گەورەترە لە نیعمەتەکانی بەهەشت؛ ئەمه‌ش ڕازی بوونی اللە یە لەسەر بەندەکانی".جا له‌ دوای ئەمە ڕاستی بەیانی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز دەزانن کە دەفەرموێت: {وَعَدَ اللَّهُ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا وَمَسَاكِنَ طَيِّبَةً فِي جَنَّاتِ عَدْنٍ ۚ وَرِضْوَانٌ مِّنَ اللَّهِ أَكْبَرُ ۚ ذَٰلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ (72)} صدق الله العظيم [التوبة].

جا ئاگاداربن سوێند بەو اللە یەی هیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لە ئەو نەبێت وە هیچ کەسێکی تر نی یە بەندایەتی بکرێت جگە لە ئەو نەبێت هەرکەسێک لەم گەلە بێت کە اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت ئەوا ئێستا لێکدانەوەی ئەم ئایەتە دەبینن لە دڵیاندا بەوەی ڕازی بوونی نەفسی پەروەردگارەکەیان لەسەر بەندەکانی بەڕاستی نیعمەتێکی گەورەترە لە نیعمەتەکانی بەهەشت جا دەڵێن: "چۆن ئاسوودەو بەختەوەربین بە نیعمەتەکانی بەهەشت لەکاتێکدا پەروەردگارەکەمان خۆشەویسترین شت لە ناخمان متحسرو خەفەتباربێت؟". هەر لەبەرئەمە سوێندی بە حەق دووبارە دەکەینەوە بە سوێند خواردنەکەی ئیمام مەهدی چاوەڕوانکراو بە اللە ی تاک و زاڵ و بە دەسەڵات نەک بە سوێندی کەسێکی بێباوەڕو خراپەکار:
‏بەوەی پەروەردگارەکەیان هەرگیزاو هەرگیز بە مەلەکوتی نیعمەتەکانی بەهەشت ڕازیان ناکات لە ڕۆژی قیامەت تا ئەوکاتەی پەروەردگارەکەیان لە نەفسی خۆی ڕازی دەبێت بەوەی چیتر نە متحسر بێت نە خەفەتبار.

لەوەیە یەکێک لە زانایانی موسڵمانان بیەوێت بڵێت: "ئەی مەهدی چاوەڕوانکراو، ئەی ئایا اللە بەسەرهەموو شتێکدا بەتوانا نیە؟ جا ئەمە واتە اللە بەتوانایە لەسەر ڕازیکردنیان لەبەرئەوەی اللە بەسەر هەموو شتێکدا بەتوانایە" .جا لەپاش ئەمە مەهدی چاوەڕوانکراو وەڵامی سەرجەمی ئەم پرسیارکارانە دەداتەوەو دەڵێم: اللهم بەڵێ من بڕوام بەوە ھەیە قودرەت و توانای اللە سنوری بۆ نیە، بەڵام شاهێدی دەدەم بە اللە بە شاهێدی حەقی یەقین و دڵنیاییەوە بەوەی سوربوون و پێداگیری ئەم گەلەی اللە خۆشی دەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت بەهەمان شێوە سنوری نیە بۆ سوربوون و پێداگیریان وەک چۆن قودرەت و توانایەکەی اللە سنوری بۆ نیە! جا ئایا لە هەواڵەکە تێگەیشتن؟ جا چەندە گەورەیە پەشیمانی ئەوانەی اللە ئاگاداری کردن بەسەر بانگەوازەکەی ئیمام مەهدی چاوەڕوانکراو لەسەردەمی گفتوگۆ بەر لە دەرکەوتن و نەشبوون بەوانەی شوێنی دەکەون جا گەورەترین ڕێزیان لە کیس خۆیاندا لەم ڕۆژەی خەڵکی هەڵدەستنەوە بۆ لای اللە ی پەروەردگاری ھەموو خەڵکی جیھان لەبەر ئەوەی ئەو گەلەی اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت بریتین لەهەمان ئەم وەفدە ڕێزلێگیراوەی کۆکردنەوەکەیان لەگەڵ ئەوانە نیە بەڕێ دەکرێن بۆ نیعمەتەکانی بەهەشت وە لەگەڵ ئەوانەش نیە کە بەڕێدەکرێن بەرەو ئاگری دۆزەخ؛ بەڵکو ئەمانە بە وەفد بۆ لای اللە ی ڕەحمان کۆدەکرێنەوە [بە ئاماژەدان بۆ ئەم ئایەتە: يَوْمَ نَحْشُرُ الْمُتَّقِينَ إِلَى الرَّحْمَـٰنِ وَفْدًا]، لەبەرئەوەی چونە ناو نیعمەتەکانی بەهەشتیان ڕەت کردۆتەوەو لە پەروەردگارەکەیان دەوێت ئەم نیعمەتەیان بۆ بهێنێتەجێ کە گەورەترە لە نیعمەتەکانی بەهەشت (کە ڕازی بوونی پەروەردگارە لە نەفسی خۆی به‌وه‌ی چیتر نە بەحەسرەت بێت نە خەفەتبار) جا ڕازیبێت. جا چۆن ئەو ڕازی دەبێت ئەگەر بێتو ئەم بەندە متحسرانەی پەشیمانن لەسەر ئەم لادان و سەرپێچیانەی لە فەرمانی پەروەردگارەکەیان دەیانکرد نەخاتە ناو ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی خۆیەوە جا ڕازی بێت؟ تا ئەو کاتەی شەفاعەت دێت لە پەروەردگارەوە جا ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی شەفاعەت دەکات لە نەفسی خۆی جا فەرمان دەکات بە دەرهێنانیان لە ئاگری دۆزەخ و خستنە ناو بەهەشتی ئەهلی یەمین جا لەپاش ئەمە بەندە پەشیمانەکان بە وەفدە ڕێزلێگیراوەکە دەڵێن: "ئەوە پەروەردگارەکەتان چی فەرموو؟". ئەوانیش دەڵێن: "حەقی فەرموو، بەڕاستی پەروەردگارمان زۆر بەرزو پایە بڵندو گەورەیه‌" .بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَلاَ تَنفَعُ الشَّفَاعَةُ عِندَهُ إِلاَّ لِمَنْ أَذِنَ لَهُ حَتَّى إِذَا فُزِّعَ عَن قُلُوبِهِمْ قَالُوا مَاذَا قَالَ رَبُّكُمْ قَالُوا الْحَقَّ وَهُوَ الْعَلِيُّ الْكَبِيرُ} صدق الله العظيم [سبأ:23].

جا ئەوانەی اللە مۆڵەتیان دەدات بە قسەکردن بۆ ئەوە نیە قسە لەگەڵ پەروەردگارەکەیان بکەن دەربارەی بەندەکانی (واتە بۆ ئەوە نیە تا شەفاعەت بۆ بەندەکانی بکەن) لەکاتێکدا ئەمەشیان بۆ نیە شەفاعەت بکەن بۆ بەندەکان لەبەردەستی پەروەردگاری پەرستراو، بەڵکو ئەوانە اللە دەیانکات بە هۆکار بۆ هاتنەجێی شەفاعەت لە نەفسی اللە خۆی لەبەرئەوەی ئەوان قسە لەگەڵ پەروەردگارەکەیان دەکەن تا گەورەترین نیعمەتەکەیان بۆ بهێنێتەجێ جا ڕازیبێت. بەڵام پەروەردگارەکەیان هەرگیز ڕازی نابێت لە نەفسی خۆی تا ئەوکاتەی هەر هەموو بەندەکانی دەخاتە ناو ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی خۆیەوە جا ئەوکاتە ڕازی دەبێت. جا لەگەڵ اللە داوا لە هیچ کەسێکی تر مەکەن نە لەدنیا نە لە دوایی جا هیچ نێوەندێک نیە لە نێوان پەروەردگارو بەندەکەیدا،{وَقَالَ رَبُّكُمُ ادْعُونِي أَسْتَجِبْ لَكُمْ} [غافر:60].

جا ببن بەوانەی شوکرو سوپاسی اللە دەکەن. وە بەم بەیانە نورانیە دڵی ئەم گەلەمان بارگاوی کردەوە کە اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت، جا (وەک اللە دەفەرموێت) بیریان بێنەوە چونکە بیرهێنانەوە سود بە باوەڕداران دەگەیەنێت، وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان.

جا ئەم بەیانە بگەیەنن خۆشەویستەکانم پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووەکان وە بێتاقەت مەبن و سڵ مەکەنەوە لە پشت قایمکردنی ئیمامەکەتان وە لە بانگەوازکردن بۆ لای اللە لەسەر بەڵگەو بەرچاوڕوونی لەلایەن پەروەردگارەکەتانەوە، جا وا اللە ئێوەو ئیمامەکەتانی ناردووە بە ڕەحمەت بۆ هەموو خەڵکی جیهان.

جا ئاگاداربن ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی و پشتیوانەکانی سورن لەسەر هاتنەجێی ئاشتی جیهانی لە نێوان گەلانی بەشەر وە بۆ هاتنەجێی پێکەوە ژیانی ئاشتی لە نێوان موسڵمان و بێباوەڕ، وە مۆڵەتیش دەدەین بە ئازادی بیروباوەڕ جا هەرکەسێک دەیەوێت با باوەڕ بێنێت هەرکەسێکیش دەیەوێت با کوفر بکات، هیچیش لەسەر ئێمە نیە تەنها گەیاندن نەبێت بە بەیانی حەق و ڕاست و دروستی کتێب جا هەر کەسێک دەیەوێت با باوەڕ بێنێت هەر کەسێکیش دەیەوێت با کوفر بکات، ئەمەشە کە اللە فەرمانی پێ بە پێغەمبەران و نێردراوەکان و مەهدی چاوەڕوانکراو کردووە بەوەی زۆرلێکردن لە ئاییندا نیە، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَقُلِ الْحَقُّ مِنْ رَبِّكُمْ ۖ فَمَنْ شَاءَ فَلْيُؤْمِنْ وَمَنْ شَاءَ فَلْيَكْفُرْ ۚ إِنَّا أَعْتَدْنَا لِلظَّالِمِينَ نَارًا أَحَاطَ بِهِمْ سُرَادِقُهَا ۚ وَإِنْ يَسْتَغِيثُوا يُغَاثُوا بِمَاءٍ كَالْمُهْلِ يَشْوِي الْوُجُوهَ ۚ بِئْسَ الشَّرَابُ وَسَاءَتْ مُرْتَفَقًا} صدق الله العظيم [الكهف:29].

هەربۆیەش اللە ئاگری داناوە بۆ ئەم کەسەی کوفر دەکات وە بەهەشتیشی داناوە بۆ ئەوەی سوپاسی دەکات وە لەسەر پێغەمبەرانیش هیچ نیە تەنها گەیاندن نەبێت بە ڕوونی،

وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان..
براتان؛ ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
ــــــــــــــــــ
202327